وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عێراق: رێككه‌وتنی ئێران و گروپی (5+1) ده‌بێته هۆكاری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆسێی ئه‌تۆمی قورسییه‌كی گه‌وره بوو له‌سه‌رشانی ناوچه‌كه كه ماوه‌یه‌كی زۆریشه هه‌ڕه‌شه بوو بۆ سه‌ری، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی گرووپی پێنج كۆیه‌ك و ئێران گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كان و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه نامێنێت و ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار ده‌بێت.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ناو كاروباری هیچ وڵاتێكدا وه‌رنادات و له به‌رامبه‌ریشدا عێراق رازی نییه هیچ وڵاتێك ده‌ست له‌ناو كاروباره‌كه‌ی وه‌ربدات.هه‌ژی گوتنه، دوێنێ له شاری لۆزان له وڵاتی سویسڕا پاش ماراسۆنێكی دیپلۆماسی دوور و درێژ، ئێران و وڵاتانی پێنچ كۆ یه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی رێككه‌وتن.
