میلیشیاكان لە تاڵانكردنی تكریت بەردەوامن

 میلیشیاكان لە تاڵانكردنی تكریت بەردەوامن
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای تكریت دەڵێت، میلیشا شیعەكان لە تاڵانكردن و سووتاندنی خانووەكان لە تكریت بەردەوامن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای تكریت (ئەحمەد ئەلكەریم)، بە "ڕۆیتەرز"ـی ڕاگەیاند، میلیشا شیعەكان لە دوای ئازادكرنەوەی تكریت بە بەردەوامی ماڵەكان تاڵان دەكەن و ئاگر بەردەدەنە خانووەكانەوە. ئەوەیشی خسته ڕوو كە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 خانوو سووتاون.

(ئەحمەد ئەلكەریم) هەروەها گوتیشی: "سەدان دوكان و خانوو لە دوای بە تاڵانبردنی شتومەكەكانی ناویان سووتێنراون، شارەكەیشمان لەبەر چاوی خۆمان سووتێنرا بە بێ ئەوەی دەسەڵاًتی كۆنتڕۆڵكردنیمان هەبێت".
Top