لە مانگێكدا ٧٦٦ داعش كوژراون

 لە مانگێكدا ٧٦٦ داعش كوژراون
لە مانگی رابردوودا و لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە و بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان، ٧٦٦ تیرۆرستی داعش كوژراون و٩٩١ تیرۆریستی دیكەیش بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەمانگی رابردوودا لە شاری مووسڵ ٧٦٦ تیرۆرستی داعش و ٤١ هاووڵاتی كوژراون و ٩٩١ تیرۆریستی دیكەیش بریندار بوون كە ٦٩ـیان ئافرەتن.
(مەموزینی) گوتیشی، هەر لە مانگی رابردوودا ١٤ هەمەر و ٢١ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانەوە تێك شكێندراون.
ڕوونیشی كردەوە كە، هەر لە مانگی رابردوودا تیرۆریستانی داعش ٢٥٣ خانووی هاووڵاتیانیان لە مووسڵ تەقاندووەتەوە.
Top