هۆشیار زێباری: عێراق نەوتی خاو بە پارەی پێشوەخت دەفرۆشێت
وەزیری دارایی عێراق (هۆشیار زێباری) بۆ ماڵپەری zawyaڕایگەیاند: "حكوومەت پلانی هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە كڕیارەكانی نەوت و دەستكردن بە چاكسازییەكی دارایی لە هەمواركردنەوەی یاسای نەوت لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ڕۆژئاوادا."
(زێباری) گوتیشی: "وردەكاریی جۆر و نرخ بۆ ئەم كڕیارارانە دیاری نەكراوە، بەپێی زانینی پیشەسازیی نەوت و بە گوێرەی پارەدانی پێشوەختە، بەڵام عێراق پێویستیەتی نەوتە خاوەكەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەی هەڵمەتە سەربازییەكەی لە دژی گرووپە تیرۆرستییەكان خەرج بكات بەپێ بژاردن لە داهات لە ڕێگەی نەوتەوە.
وەزیری دارایی عێراق ئەوەیشی خستە ڕوو: "بەغدا پلانی هەیە بۆ گۆڕینی ڕێگای هەناردەكردن و بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوتدا وەك ( شێل و BP و ئێكسۆن) و هەروەها هەمواری یاسای بەڵێننامەكان وەك یاسای هاوبەشی داهات، لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییەیشدا عێراق یەكەم هەنگاو دەچێتە پێش بۆ یەكەم جار لە گرتنەخۆی گرێبەستی بەرهەمهێنی هاوبەش لە دابەشكردنی داهات بەگوێرەی ڕێژەی سەدیی خزمەتگوزارییەكانی كە كۆمپانیاكانی نەوت لە گرێبەستە تایبەتییەكاندا وەری دەگرن.
عێراق دەیەوێت ڕێژەی هەناردەی ڕۆژانەی زیاد بكات بە زیادكرنی هەناردەی 550 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە پاش ئەو رێككەوتنە نوێیەی نێوان بەغدا و هەولێر.
