بان كی مۆن گه‌یشته به‌غدا
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: كه‌مێك پێش ئێستا بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته شاری به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عیراقی كۆ ببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته ئه‌منییه‌كان له عیراق و ناوچه‌كه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بان كی مۆن له كاتێكدایه، كه سوپای عیراق هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شاری تكریت و زۆری نه‌ماوه ئه‌و گه‌وره شاره كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، كه 160 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره.
خه‌ندان
