بان كی مۆن گه‌یشته‌ به‌غدا

بان كی مۆن گه‌یشته‌ به‌غدا
كه‌مێك پێش ئێستا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ به‌غداو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رپرسانی دیكه‌ كۆ ببێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: كه‌مێك پێش ئێستا بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عیراقی كۆ ببێته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی بان كی مۆن له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ سوپای عیراق هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری تكریت و زۆری نه‌ماوه‌ ئه‌و گه‌وره‌ شاره‌ كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌، كه‌ 160 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غداوه‌ دووره‌.







خه‌ندان
Top