ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت عێراق له‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت له‌ به‌ره‌نگاروبونه‌وه‌ی داعش

ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت عێراق له‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت له‌ به‌ره‌نگاروبونه‌وه‌ی داعش
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ئه‌لیسا سمیز له‌ لێداوانێكدا كه‌ پێویسته‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی رزگاركردنی شاری تكریت به‌ چه‌شنێك بێت كه‌ مافه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزرێت و پارێزگاری ژیانیان بكرێت.

راشیگه‌یاند بۆ وه‌ده‌رنانی داعش به‌ هه‌زاران گه‌نجی شیعه‌ و سوننه‌ به‌ ده‌م داواكارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ هاتوون و گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كۆكرده‌وه‌ رێكی خستن و ئێستا ئه‌و هێزه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌یه‌كه‌وه‌ دژی داعش وه‌ستانه‌ته‌وه‌ ئه‌لیسا سمیز گوتی؛ ئه‌مریكا هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و خۆبه‌خشه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی داعش بجه‌نگن به‌ڵام به‌ مه‌رجێك ئێمه‌ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كۆنتڕۆڵی عێراق له‌ ده‌ستی خۆیان دا بێت و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی نێوخۆی عێراق.
Top