ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت عێراق له ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت له بهرهنگاروبونهوهی داعش
راشیگه‌یاند بۆ وه‌ده‌رنانی داعش به هه‌زاران گه‌نجی شیعه و سوننه به ده‌م داواكارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه هاتوون و گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كۆكرده‌وه رێكی خستن و ئێستا ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌یه‌كه‌وه دژی داعش وه‌ستانه‌ته‌وه ئه‌لیسا سمیز گوتی؛ ئه‌مریكا هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دژی داعش بجه‌نگن به‌ڵام به مه‌رجێك ئێمه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كۆنتڕۆڵی عێراق له ده‌ستی خۆیان دا بێت و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی نێوخۆی عێراق.
