وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی 74 چه‌كداری داعشی راگه‌یاند
به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و مووسڵ 74 چه‌كدار ئه‌و رێكخراوه كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی سنووری هێرشێكی داعشیان تێكشكاندووه و حه‌وت تیرۆریستیان كوشتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، هێزه‌كانی سه‌ر به سوپا له شاری تكریت 27 چه‌كدار و له شاری رومادی چل چه‌كداری داعشیان كوشتووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش تێكشكێندراون.
