هاوپه‌یمانان 18 هێرشی دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش له عێراق و سوریا
له راگهیهندارێكدا سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه كه له چوارچێوه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له نزیك تكریت هه‌شت مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان كردۆته ئامانج و له نێویاندا 11 مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیان له ناوبردووه كه یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان بۆمبڕێژكراو بووه.
هه‌روه‌ها سێ یه‌كه‌ی ته‌كتیكی چهكدارانیان پێكاوه به‌ر له‌وه‌ی په‌لاماری هیچ سه‌نگه‌رێكی هێزه عێراقییه‌كان بده‌ن.
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆریستانیان له نزیك فه‌لوجه، موسڵ، ته‌له‌عفه‌ر، روتبه و بێجی بۆردومان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌هێرشی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له خاكی سوریا، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له نزیك كۆبانێ دوو یه‌كه‌ی ته‌كتیكی تیرۆریستانی داعشیان پێكاوه كه له نێویاندا دوو بنكه‌ی دژه فڕۆكه و چه‌ند ئۆتۆمبیل و حه‌فاره‌یه‌ك هه‌ن، جگه له چه‌كداره‌كان.
