له‌ تكریت 25 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران

له‌ تكریت 25 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند كه‌ 25 چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ كاتی هه‌ڵاتنیان له‌ شاری تكریت به‌ره‌و پارێزگای ئه‌نبار كوژران .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وبه‌ هاوكاری كه‌تیبه‌ی زریپۆشی ئه‌برامز توانیان له‌كاتی هێرشه‌كانیان به‌ره‌و شاری تكریت بیست و پێنج چه‌كداری تیرۆریستی داعش بكوژن ، به‌پێیی سه‌رچاوه‌كه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌شی رۆژئاوای تكریت بوو كوژرانی ئه‌م چه‌كدارانه‌ش له‌ كاتێكدا بوو كه‌ هه‌ولی راكردنیان ده‌دا به‌ره‌و پارێزگای ئه‌نبار.
Top