لاشهی شەش ئەمیری داعش گهیهنرانهوه موسڵ
بەھۆی ئەو شەڕوپێکدادانەی ئەمڕۆی سەنتەری پارێزگای سەلاحەدین، 93 تەرمی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کە لە ناویاندا شەش ئەمیر ھەبوون، گهیهنرانه پزیشکی دادی شاری موسڵ.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندی لقی 14ی پارتی لەو موسڵ بە خەندانی راگەیاند: " ئەمرۆ شەممە 28ی ئازاری 2015 ، لە ئەنجامی ئەو شەڕوپێکدادانە بەردەوامەی نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بەرامبەر رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە قەزای تکریت، ئهو رێكخراوه کوژراوی زۆری لێکەوتووتەوە ".
بهوتهی سەعید مەموزینی، ئێوارەی ئەمرۆ 93 تەرمی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە تکریتهوه گهیهنراوهته پزیشکی دادوهریی شاری موسڵ ، وتیشی: لە ناو کوژراوەکانی داعشدا شەش ئەمیری ھەبوون.
لە لایەکی دیكهوه سەعید مەموزینی ئاماژە بەوەکرد: " ئەمشەو چهند بارهگایهكی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ھەردوو گەرەکی تەحریر و قاھیرە لە رۆژھەڵاتی شاری موسڵ بوونەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و بەوھۆیەوە 12 کوژراویان لێکەوتووتەوە ".
