عەبادی داوادەكات جیهان دژی داعش یەكبگرێت
ئەمشەو 25/3/2015، لە وتارێكی تایبەتدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای سەڵاحەدین، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند:" قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكرد و ناوەستێت تا چەكدارانی داعش لە هەموو ناوچەكانی عێراق وەدەرنەنێین، تۆڵەی ئاوارەكردن، دەربەدەركردن، كوشتن و بڕینی خەڵكی عێراقیان لێنەكرێتەوە".
رۆژی پێنجشەممە هێزە عێراقییەكان دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەدینیان راگەیاند، ئەویش بە ئەنجامدانی ژمارەیەك هێرشی ئاسمانی چڕ بۆسەر چەكدارانی داعش لە نێو شاری تكریت.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەم قۆناخەی بە تەواوكەری دوایین لاپەڕەی داعش لە سەڵاحەدین ناوبرد و گوتی:" ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوەستێت تا داعش وەدەرنەنێین لە سەڵاحەدین و پاشان لە موسڵ و ئەنبار".
عەبادی داوای لە جیهان كرد "یەكبگرن دژ بە رێكخراوی داعش، چونكە بە یەكگرتن نەبێت ناتوانرێت رووبەڕووی ببینەوە"، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی هاونیشتمانیانی عێراقیش كرد لە پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزە عێراقییەكان دژ بە داعش.
رووداو
