وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە دیمەشق
ئەمرۆ سێشەممە (24-3-2015) لەسەر بانگهێشتی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێك گەیشتە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا.
نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاوی‌كردەوە كە لەو سەردانەیدا، جەعفەری لەگەڵ بەرپرسانی سوریا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و دۆخی ئەمرۆی ناوچەكە دەكەن .

بەپێی بەیاننامەكە، واش بڕیارە لەو سەردانەی دا وەزیری دەرەوەی عێراق، تایبەت لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سوریا كۆببێتەوە.
Top