ئوسامه نوجێفی: سوپای عیراق وه‌كو دوژمن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراق كردووه
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین دیداری سلێمانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عیراق- سلێمانی ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق له دیدارێكی كورتدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی خه‌ندانی دایه‌وه.
داعش بۆچی دروست بوو و هاته عیراق و ئه‌و ئاژاوه گه‌وره‌یه‌ی نایه‌وه؟
ئوسامه نوجێفی: دوای داگیركردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر وڵات‌دا هات و هاوسه‌نگیی سیاسه‌ت و جوگرافیای دانیشتووانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهات و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی له‌رزۆك و لاواز ده‌ستیپێكرد و كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ده‌ستوه‌ردانی ناوچه‌كه له كاروباری ناوخۆی عیراق و خراپیی ئیداره بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و سته‌مكردن له خه‌ڵك و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ توندوتیژی و خزاندنه نێو زیندانی بێتاوانه‌كان و ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و سزادانی به‌كۆمه‌ڵی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق بووه دیارده. بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه سوننییه‌كان بیر له توندوتیژی بكاته‌وه و له‌شێوه‌ی خۆپیشاندان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت جۆرێك له یاخی بوونیان به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند.
حكومه‌ت ئه‌و داواكارییانه‌ی سوننه‌ی پشتگوێخست و نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی نه‌دایه‌وه، به‌ڵكو به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی موسڵ و ئه‌نبار كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه دابڕانێك له‌نێوان ئه‌و پێكهاته‌یه و حكومه‌ت هاته‌كایه‌وه.
داعش كه خۆی له سوریا بوو، ئه‌و هه‌لی په‌رته‌وازه‌ییه‌ی قۆسته‌وه و هاته عیراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی داگیركرد و توانی په‌ل بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ش بكێشێت به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی خه‌ڵك بۆ ئه‌و حكومه‌ته، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه، سوپای عیراق به سوپایه‌كی داگیركه‌ر ته‌ماشا ده‌كرا كه ده‌ستدرێژیی ده‌كرده سه‌ر خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ی تایه‌فیی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن.
له هه‌ندێك ناوچه‌دا سوپای عیراق به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی عیراقییه‌كانی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی له خاكی دوژمن‌دا بن، ئه‌مه جگه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له سوپادا هه‌بوو، بۆیه داعش ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه و ناوچه‌كانی داگیركرد.
رێكخراوی تیرۆرستیی داعش نوێنه‌ری سوننه و كورد و شیعه‌ی و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی عیراق ناكات و دژی هه‌موو لایه‌كه و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر داهاتووی وڵات دروستكردووه، بۆیه ناتوانرێت هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێت به لایه‌نگریكردنی داعش.
ئێوه هیچ ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پشتیوانی له داعش بكات؟
ئوسامه نوجێفی: به‌دڵنیاییه‌وه لایه‌ن هه‌یه كه پشتیوانی له داعش بكات ره‌نگه ئه‌وانه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ناتوانرێت به‌دیاریكراوی ئه‌و لایه‌نه یانه كه‌سایه‌تییه دیاری بكرێت و په‌نجه‌ی تاوانی بۆ رابكێشرێت.
ئه‌ی له‌باره‌ی توركیاوه كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش؟
ئوسامه نوجێفی: باوه‌ڕناكه‌م توركیا به‌رژه‌وه‌ندیی له پشتیوانیكردنی داعشدا هه‌بێت، توركیا وڵاتێكی كراوه‌یه و هه‌وڵی چوونه ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌دات، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و وڵاته خۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی هه‌بێ و نه‌یه‌وێت خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵقورتێنێت و ئێستاش هاتووه‌ته ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
با سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی مه‌ركه‌ز قسه بكه‌ین، بۆچی ناگه‌نه چاره‌سه‌ر؟
ئوسامه نوجێفی: ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا هه‌یه، نه‌بوونی متمانه‌یه و مێژووی نێوان هه‌ردوولا پڕه له كێشه.
كێ به‌رپرسه له‌و كێشانه؟
ئه‌سامه نوجێفی: به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌ت رۆڵی بینیووه و حكومه‌تی پێشووی عیراقیش به سه‌رۆكایه‌تیی مالیكی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه كردووه، ئه‌گه‌ر تۆ بێیت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك ببڕیت كه له بنه‌ڕه‌تدا عیراقی بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه به‌كارهێنانی سیاسه‌ت بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بۆچوونێكی جیاوازی هه‌بووه له شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووری به‌تایبه‌ت پرسی نه‌وت، ئه‌وه‌ش دابڕانی له‌نێوان هه‌ردوولا دروستكرد، به‌ڵام دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، هیوادارین كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات.
سه‌باره‌ت به به‌شدارییكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ چی ده‌ڵێن، ئێوه به‌وه رازین؟
ئوسامه نوجێفی: رزگاركردنی ئه‌و شاره ته‌نیا له رۆڵه‌كانی ئه‌و شاره داواكراوه و خۆبه‌خشه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ ته‌نیا له عه‌ره‌بی سوننه پێكنه‌هاتوون، به‌ڵكو كورد و شه‌به‌ك و ئێزدی و توركمانیشی تێدایه، بۆیه پێویسته ئه‌وان حه‌شدی خۆیان دروست بكه‌ن و شاره‌كه رزگار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێز له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه بێنه ناوچه‌كه، ئه‌وا ره‌وشه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت و بێ متمانه‌یی دروست ده‌بێت و به‌ره‌ی دژ به داعش لاواز ده‌كات و هه‌لی ئه‌وه به‌و رێكخراوه ده‌به‌خشێت كه به‌هێزتر بێت.
حه‌شدی شه‌عبی خۆی دامه‌زراوه‌یه‌كه كه زۆربه‌یان له پێكهاته‌ی شیعه‌ن، له موسڵ و ئه‌نباریش حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه كه له خه‌ڵك و رۆڵه‌ی ناوچه‌كه پێكهاتوون، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مه، بۆیه پێویسته رۆڵه‌كانی ناوچه‌كان خۆیان حه‌شد پێكبهێنن، ئه‌گینا هێنانی هێزی دیكه له ناوچه و شارێكی دیكه‌وه، ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م جه‌نگی شكستهێنان به رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
