عالیه نوسێف ڕاپێچى دادگا ده‌كرێت
حه‌یده‌ر مه‌لا، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، عالیه نوسێف په‌رله‌مانتارى ئێستاى ده‌وڵه‌تى یاسا راپێچى دادگا ده‌كات، چونكه پێشووتر له به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆ تۆمه‌تى بۆ مه‌لا دروستكرد كه سه‌ردانى ئیسرائیلى كردووه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ موساد هه‌یه.
حه‌یده‌ر مه‌لا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، نوسێف به‌و تۆمه‌تانه ژیانى تایبه‌تى و خێزانه‌كه‌ى خستۆته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه راپێچى دادگاى ده‌كات، و داواى 4 ملیار دینار قه‌ره‌بوو ده‌كات.
نوسێف، چه‌ند تۆمه‌تێكى ئاراسه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى عێراق كردووه.
