موقتەدا سەدر سەردانی ئوردن دەكات
ئەو سەردانە لەكاتێكدایە كە عەممار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، چەند رۆژێك پێش ئێستا سەردانی ئوردنی كردبوو. رۆژنامەی ئەلغەد ئاماژە بەوەشدەكات كە، موقتەدا سەدر لە داهاتوویەكی نزیكدا کاتێک سەردانی ئوردن دەکات لەگەڵ شای ئەو وڵاتە كۆمەڵێك پرسی تایبەت بەناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەكشەممەی رابردوو، شاعەبدوڵا پاشای ئوردن لەكاتی پێشوازیكردنی لەعەممار حەكیمی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ،پشتگیری وڵاتەكەی بۆ عێراق لەروبەروبوونەوەی تیرۆر و پتەوكردنی یەكریزی نیشتمانی دووپاتكردەوە.
