30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراق هەن
“شاخەوان عەبدوڵڵا”، بڕیاردەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “نزیكەی 30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراقدا هەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی هێنراون و بەشدارن لە رووبەڕووبوونەوەكانی دژی داعش” .
پێشتر سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران، “حەسەن فەیرۆز ئابادی”، رایگەیاند كە وڵاتەكەی هیچ هێزێكی سەربازیی رەوانەی عێراق نەكردووە و بەر لە سێ رۆژیش فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی ئێران لە شەڕی تكریت كوژرا.
بڕیاردەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانەكانی فەیرۆزئابادیی رەت كردەوە و تەئكیدی كردەوە كە بەڵگەی سەڵمێنراو لەبەر دەستدایە كە سەربازی ئێرانی بە بێ رەزامەندیی ئەنجومەنی نوێنەران؛ لە عێراق بوونیان هەیە.
