30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراق هەن

30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراق هەن
لیژنەی ئاسایشی بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆری بەڵگەی ئەوە لە بەردەستدانە كە جەخت لە بوونی 30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراق دەكەن و لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش بەشدارن.

“شاخەوان عەبدوڵڵا”، بڕیاردەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “نزیكەی 30 هەزار سەربازی ئێرانی لە عێراقدا هەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی هێنراون و بەشدارن لە رووبەڕووبوونەوەكانی دژی داعش” .

پێشتر سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران، “حەسەن فەیرۆز ئابادی”، رایگەیاند كە وڵاتەكەی هیچ هێزێكی سەربازیی رەوانەی عێراق نەكردووە و بەر لە سێ رۆژیش فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی ئێران لە شەڕی تكریت كوژرا.

بڕیاردەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانەكانی فەیرۆزئابادیی رەت كردەوە و تەئكیدی كردەوە كە بەڵگەی سەڵمێنراو لەبەر دەستدایە كە سەربازی ئێرانی بە بێ رەزامەندیی ئەنجومەنی نوێنەران؛ لە عێراق بوونیان هەیە.
Top