ئاده‌م كینزینگه‌ر ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا : مالیكی سوپای عیراقی كرده سوپایه‌كی تائیفی
كینزینگه‌ر له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (سی ئین ئێن) رایگه‌یاند: "كاتێك له ساڵی 2009دا عیراقم جێهێشت، ئه‌دای سوپا باش بوو، پێكهاته سه‌ربازییه‌كانیشی رۆشن بوو، به‌ڵام پێش شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م كرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌دیم كرد، مرۆڤی هیوابڕاو ده‌كرد".
وتیشی: "له ساڵی 2011 كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق پاشه‌كشه‌یان كرد، مالیكی سوپای كرده هێزێكی تائیفی بۆ شیعه و ئه‌و فه‌رمانده ناكارامانه‌ی كرده سه‌ركرده‌ی سوپا كه نه‌یانتوانی له كاتی هێرشه‌كانی داعشدا، به‌رگری بكه‌ن و هه‌ڵاتن، بۆیه سه‌ربازه‌كانیش له‌دوای ئه‌وانه‌وه دووچاری داڕوخان بوون و ریزه‌كانی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان دژ به توندڕه‌وه‌كان، چۆڵ كرد".
