كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و جبورى له‌سه‌ر ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ستى پێكرد

كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و جبورى له‌سه‌ر ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ستى پێكرد
لە دانیشتنێكی دوو قۆڵیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەلیم جبوری باسیان لە پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵ كرد و بەشداری خۆبەخشانەی هاووڵاتییانی شارەكەیان بە گرنگ وەسف‌كردووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەلیم جبوری سەردانی حەیدەر عەبادی كردووە و هەردوولا باسیان لە رەوشی سیاسی وئەمنی و پڕۆسەی سەربازی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار كردووە.

هاوكات باسیان لە چۆنیەتی دەرفەت رەخساندن بۆ هاووڵاتییانی مووسڵ كردووە، تا بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی ئازادكردنەوەی پارێزگاكەدا بكەن.
هەر بەپێی بەیاننامەیەكە هەردوولا رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بۆ چاودێری‌كردنی، كاری حكوومەت و دروست‌كردنی هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ‌كردن بەگرنگ زانیوە.
Top