به‌فه‌رمانى به‌غدادى داعش جوڵه ده‌كات
به‌فه‌رمانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، به‌شێك له هێزى داعش له موسڵه‌وه جوڵه پێكراوه بۆ تكریت، سوپاى عێراقیش له‌وه ده‌ترسێت داعش هێرشى پێچه‌وانه بكات، سه‌رچاوه ڕۆژنامه نووسیه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه خه‌ڵكى موسڵ ئاگادارن له جوڵه‌پێكردنى داعش له ناو شارى موسڵ.
ئه‌مڕۆ(20/3/2015)، سه‌دره‌دین قه‌بانجى، مه‌رجه‌عێكى باڵاى شیعه له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانبن سوپاى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى پێشڕه‌وى ده‌كه‌نه ناو شارى موسڵ، چونكه سه‌ركه‌وتنه‌كانى سوپا له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ترسێكى گه‌وره‌ى بۆ داعش دروستكردووه و مه‌ترسى داعش له‌ناوچه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه
