چوار ژنی خۆكوژی به ره‌گه‌ز میسری له تكریت كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، رایگه‌یاند:" چوار ژنی به‌ڕگه‌ز میسری كه پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، له كاتی هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان له نزیك باره‌گای هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له تكریت، كوژران.
وتیشی: (داعش) دوای شكستخواردنی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، په‌نا بۆ بۆمبڕێژكردنی ژن و منداڵ و كاریی خۆكوژی ده‌بات.
له‌سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا له ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدایه، به به‌شداری هێزه ئه‌منییه‌كان و پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستیپێكردووه.
