سیستانی داوایه‌ك لە سووننەكان دەكات

سیستانی داوایه‌ك لە سووننەكان دەكات
گەورە مەرجەعی شیعەكان ئایەتوڵڵا “عەلی سیستانی” داوای بەشداری‌كردنی زیاتر لە سوننەكان لە شەڕكردن دژی رێكخراوی داعش دەكات و دەشڵێت لە كاتی شەڕدا بۆ خۆ بەدوورگرتن لە فیتنەی مەزهەبی تەنیا ئاڵای عێراق بەرز بكرێتەوە و وێنەكانی ئەوان بەرز نەكرێنەوە.

شێخ مەهدی كەربەلایی” نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ لە گوتاری نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند: “پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان بەشداری زیاتر لە ڕزگاركردن و ئازادكردنی ناوچەكانیاندا بكەن، كە زۆرترین زیانیان بەهۆی ئەو ڕێكخراوە بەركەوتووە و داوای لە سووننەكانی كرد كە بە شێوەیەكی باشتر بەشداری لە شەڕی دژی داعش و رزگاركردنەوەی ناوچەكانیان بكەن”.

نوێنەری عەلی سیستانی دەشڵێت: “مەرجەعییەت دژی بەرزكردنەوەی وێنەی عەلی سیستانییە لە گۆڕەپانەكانی شەڕ، ئەمەش بۆ خۆ بە دوورگرتن لە وروژاندنی هەست و گیانی مەزهەبی”.
Top