سیستانی داوایهك لە سووننەكان دەكات
شێخ مەهدی كەربەلایی” نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ لە گوتاری نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند: “پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان بەشداری زیاتر لە ڕزگاركردن و ئازادكردنی ناوچەكانیاندا بكەن، كە زۆرترین زیانیان بەهۆی ئەو ڕێكخراوە بەركەوتووە و داوای لە سووننەكانی كرد كە بە شێوەیەكی باشتر بەشداری لە شەڕی دژی داعش و رزگاركردنەوەی ناوچەكانیان بكەن”.
نوێنەری عەلی سیستانی دەشڵێت: “مەرجەعییەت دژی بەرزكردنەوەی وێنەی عەلی سیستانییە لە گۆڕەپانەكانی شەڕ، ئەمەش بۆ خۆ بە دوورگرتن لە وروژاندنی هەست و گیانی مەزهەبی”.
