جه‌نراڵ ئۆدێرنۆ: ره‌نگه هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا سه‌رباز ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن
جه‌نراڵ رای ئۆدێرنۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا به لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه ده‌زانن ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای مه‌شق و راهێنان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته، پێویستی به هاوكارییه، هه‌ندێك له وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاش له جه‌نگی دژبه داعش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه به ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازه‌كانیان پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی لیژنه‌كه كه ئه‌و هێزه‌ی ئۆپۆزسیۆن له چ ناوچه‌یه‌كی سوریا جێگیر ده‌كرێن و ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ریان له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه، رای ئۆدێرنۆ رایگه‌یاند كه پێشتر بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه و به وردی دیراسه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن.
وتیشی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئۆپۆسزیۆن هێزێكی پشتیوانی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له شوێنێك جێگیر ده‌كرێن كه چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
