ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌كی داعش تێكده‌شكێنێت
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و فڕۆكه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ چاودێریكردنی جموجوڵه‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگدا به‌كارهێنراوه.
به‌گوێره‌ی پنتاگۆن له‌میانه‌ی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نزیك شاری فه‌لوجه ئه‌نجامدراوه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی داعش كه به كۆنتڕۆڵ ئاڕاستهكراوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی داعشدا تێكشكێنراوه.
پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه قه‌باره‌ی بچوك بووه‌و وه‌ك فڕۆكه ئاڕاستهكراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌بووه كه ده‌توانن به به‌رزیی زۆر بفڕن و موشه‌ك هه‌ڵبده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانه‌وه به فۆكس نیوزی راگه‌یاند، ماوه‌ی نێوان چاودێریكردنه‌كه تا تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه 20 خولهك بووه.
