ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى مالیكى گه‌یشته‌ 7000 كه‌س

ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى مالیكى گه‌یشته‌ 7000 كه‌س
بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو ژمارەی پاسەوانەكانی سەرۆك وەزیران حەیدەر عبادی، لە 88 كەس تێناپەرێت نەك 790 كەس وەك ئەوەی “وائیل عەبدولتیف” لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی رایگەیاندبوو.

سەرچاوەكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە مەبەستی وائیل عەبدولتیف ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؛ پاسەوانەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بووە كە ئێستاش پاسەوانی ده‌كەن.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە ژمارەی پاسەوانەكانی نوری مالیكی 7000 كەسە كە هێشتا لەكارەكانیان بەردەوامن؛ سەرەڕای ئەوەش كە مالیكی لە پۆستی سەرۆك وەزیران نەماوە.
Top