ژەنەراڵێكی ئەمەریكی: داعش بەرەیەكی دیكەی شەر لە ڕومادی دەكاتەوە
ئەنتۆنی تاتا، ئەفسەری پلهدار له سوپای ئەمەریكا، سەرسوڕمانیی خۆی دەربڕی بەوەی هێزەكانی ئێران شانبەشانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دژ بە داعش دەجەنگن، بەتایبەتی ئاشكرایە كە دوژمنایەتی نێوان عەرەب و فارس دوژمنایەتییەكی كۆنە.
گوتیشی: شەڕی رومادی بەڵگەیە لە سەر ئەوەی داعش هەوڵ دەدات بەرەیەكی دیكەی شەر بەرامبەر بە سوپای عێراق بكاتەوە و هێلێكی دیكەی هەماهەنگی لە نێوان موسڵ و رومادی دروست بكات ، هەروەها كردنەوەی دوو بەرەی شەر ئەركی سوپای عێراق قورستر دەكات”.
سەبارەت بە بەشداریكردنی ئەفسەرە ئێرانییەكان لە شەری تكریت ، تاتا ڕوونی كردەوە ئەوە شتێكی سەیرە ، عەرەب و فارس ماوەی هەزارەها ساڵە شەر دژی یەكتر دەكەن، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت ئەوەی شەڕ بۆ تۆ دەكات دەبێتە هاوپەیمانت ، بەڵام ئەمەریكا زۆر لە خشتەی كاتی و مەرج دیاری دەكەین بۆ ئەوەی رێگە بە هێزەكانمان بدەین بەشداری شەڕەكە بكەن.
