سوپای پاسداران له‌قاسم سلێمانی توڕه‌یه
شه‌ریف له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “پیاوی وه‌ك قاسم سلێمانی، ئه‌بێ ڕێگه‌نه‌دات وێنه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت چونكه ئه‌و له‌گۆڕه‌پانی جیهاددایه و، ئه‌وكارانه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆحی جیهاد و ئایینی و وره‌ی داده‌نێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی ” ئارمان كرمان”، ته‌واوی میدیاكانی هاندا كه “چیتر به‌و زۆرییه وێنه‌كانی سلێمانی بڵاونه‌كه‌نه‌وه، نه‌بادا بكه‌ونه ده‌ستی دوژمنان، له‌و ڕێگه‌یه‌وه شوێن پێی هه‌ڵبگرن وبتوانن بیكوژن”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” قاسم سلێمانی، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویسته، نه‌ك ته‌نها له‌ئاستی ئێران‌دا، به‌ڵكو له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا پێگه‌ی خۆی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌و به‌رگرییه‌وه، کە له‌دژی گرووپه تیرۆریست وسهربڕهكان، لە ئیسلام و موسوڵمانانی دەکات”.
“نه‌جمه بزورگمێهر” كه نوسه‌رێكی ئێرانییه، له‌ڕۆژنامه‌ی “فایناشناڵ تایمز”دا سه‌باره‌ت به زۆر ده‌ركه‌وتنی سلێمانی له‌میدیاكانه‌وه وتارێكی نوسیوه‌و، تیایدا ده‌ڵێت: “میدیا ناوخۆییه‌كان به‌م دواییانه قاسم سلێمانی وه‌ك قاره‌مان و پاڵه‌وانی شه‌ڕی داعش نمایش ئه‌كه‌ن. چه‌ندین وێنه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ له‌عێراقه‌وه، بۆمیدیاكان نێردراوه و بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش كارێكی بێ پێشینه‌یه، چونكه له‌كۆماری ئیسلامی‌دا كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان ته‌نها له‌دوای مردنیان به‌وجۆره باس ده‌كرێن وڕێزیان لێ ده‌گیرێت”.
