داوا لە عێراق دەكرێت واز لە عەرەب بهێنێت و لەگەڵ ئێران رێك بكەوێت
لە ژێر ناوی یەكێتی نێوان ئێران و عێراق پێویستە جێبەجێ بێت ، ئاژانسی مەهری ئێرانی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە كە تێیدا هاتووە كە كاتی ئەوە هاتووە گەلی عێراق قسەی خۆی هەبێت و یەكێك هەلبژێت یان عروبەیەكی ساختەكارانە یاخود ئیسلامێكی راستەقینە، روونیشیكردەوە كە گەلانی عێراق و ئێران پەیوەندیی ئاینی و مێژوویی دەیانبەستێتەوە .
بەپێی ئاژانسی مێهری ئێرانی، زۆرینەی دانیشتوانی عێراق ناسراون بە ئینتیمای عەقیدە و مەزهەبی ئەهلی بەیت ئەمەش هۆكارێكە بۆ دوژمنایەتیكردنی عێراق لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە.
راشیگەیاند كە تیرۆر بەهۆی رق و كینەی عەرەب دژایەتی ئەهلی بەیت دەكەن و روونیشیكردەوە هەموو خەڵكێكی عەرەبی شیعە مەزهەب دووچاری ئەم رق و كینەیە دەبنەوە .
بەپێی سەرچاوەكە، درێژەدانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە ناوچە سوننەنشینەكان لە عێراق بەهۆی سروشتی دیموگرافییە لەو ناوچانە بۆیە عێراق پێویستی بە چارەسەرێكی تازە هەیە دوور لە دشداشەو عەگال و پێویستە بەرە و رۆشنبیرییەكی نوێ بچێت دوور لە رەگەزپەرستی و نزیك بوون لە واقیعی دیموگرافی و مەزهەبی لە عێراق، جەنەراڵە عەرەبەكانی تۆمەتباركرد بەوەی بەرە و شوێنی رابووردنی لاس ڤیگاس دەچن و سەركردە ئێرانییەكانیش هەوڵی سەرخستنی عێراقییەكان دەدەن وەك ئاماژەیەك بۆ قاسم سلێمانی و گروپەكانی دیكەی سەربازی شیعە .
سەرچاوەكە رایگەیاند كە بوونی عێراق بە شێوەیەكی شەكلی لەناو كۆمكاری عەرەبی چ سوودێكی هەیە ؟ بۆ وڵاتانی ئەنجومەنی كەنداو رەزامەندی نیشان نادەن بەوەی كە عێراق ئەنجام بێت لە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، ئەوانە هەموو بەڵگەن كە وڵاتانی عەرەب بەتایبەتی وڵاتانی كەنداو نایانەوێت و وای نابینن كە عێراق وڵاتێكی عەرەبییە .
