چەند هۆزێك سەحوە بۆ ئازادكردنی مووسڵ پێك دەهێنن
شێخ عەبدولڵا مەحمود تائی، ئەندامی لێژنەی پێكهێنانی ئەم سەحوەیە، ڕای گەیاند سهحوهكهیان بە بەشداری زۆربەی هۆزەكان پێكهات كە دژایەتی داعش دەكەن ، تەئكیدیشی كردەوە كە تا ئێستا زیاتر لە 300 كەس خۆیان لەو هێزە تۆمار كردووە .
شێخ عەبدوڵڵا تائی ڕوونیشیكردەوە كە سەحوەی نەینەوا بەشداری پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ دەكات و چەكدارانی داعش راو دەنێت و ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵكی شارەكە دەگێرێنێتەوە.
لە 10 حوزەیرانی ساڵی رابڕدوو شاری موسڵ كەوتە دەستی چەكدارانی داعش و سوپای عێراقیش بە بێ بەرگریكردن سەرجەم بنكە و بارەگاكانیان چۆڵكرد و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار كەس ئاوارە و كوژران.
