عه‌بادی: هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان داعش و به‌عسدا نابینم
عه‌بادی له‌میانه‌ی وتارێكدا كه له‌كۆڕی هاریكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌زانكۆی ته‌كنۆلۆجیا له به‌غدا پێشكه‌شیكرد وتی: "من هیچ جیاوزییه‌ك له‌نێوان داعشی تیرۆریست و به‌عسدا نابینم، هه‌ردووكیان تاوانیان ئه‌نجامداوه‌و هاوڵاتیانی عیراقیان كوشتووه". هۆشداریشی له‌وه‌دا كه كه‌سانێكی "پیس" هه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای عیراق بده‌ن.
عه‌بادی جه‌ختیشی كرده‌وه، فه‌رمانی توندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌تانه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردووه كه رێكخراوێكی ئه‌منییه‌و له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عیراقدا خزمه‌تده‌كات و گوزارشت له‌توندوتۆڵی له‌نێوان هاوڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌هه‌ندێك له‌ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، راستییه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كرێن و وتی، رۆڵه‌كانی تكریت و عه‌له‌م و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر به‌گوڵ پێشوازییان له‌هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
هاوكات عه‌بادی پێشوازیشی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش كه به‌وته‌ی ئه‌و ته‌نها بۆسه‌ر عیراق هه‌ڕه‌شه نیه به‌ڵكو بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌ڕه‌شه‌یه. رونیشكرده‌وه كه هاوكاریی ئه‌مڕۆی عیراق له‌گه‌ڵ جیهان بۆ ئه‌وه‌یه كه د‌رك به مه‌ترسی داعش ده‌كه‌ن. هاوكات ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی بۆ ناوخۆ‌و سه‌روه‌ری وڵات، جه‌ختكرده‌وه.
