میلیشیاكان لە تكریت تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە
لە ڕۆژی دووشەممەوە ڤیدیۆیەك لەسەر یوتیوب بڵاوكراوەتەوە و تیایدا كەسێـك لە نێو ئۆتۆمبیلەكەوە دەڵێت گوندی ئەبو عجێل بسووتێنن و هاوكات ئاگر و دوكەڵ لە چەند شوێنێـكی ناوچەكە بەرزدەبێتەوە. ئەو گوندەی دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری تكریتەوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی هەرجۆرە تۆڵە سەندنەوە یان ئازاردانی خەڵكی تكریت لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و میلیشیا شیعەكانی حەشدی شعبی هۆشداریی دا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەلعەرەبییە، لەكاتێكدا كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە شیعەن پێشڕەوییان كرد و چوونە ناو شاری تكریت، حەیدەر عەبادی هۆشداریی ئەوەیدا كە ئەگەر خەڵكی ئازار بدەن رووبەڕووی سزا دەبنەوە كە چی بەپێ راپۆڕتەكانی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ میلیشیا شیعەكانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی وەك ئەشكەنجەدان و كوشتن و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیان لە شاری تكریت ئەنجام داوە.
نزیكەی 30 هەزار هێزی چەكدار كە پێكهاتووە لە سوپا و پۆلیسی و میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی و خۆبەخشەكانی هۆزەكان بە سەرپەرشتیی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ژمارەیەكی زۆری سەربازی ئێرانی، گەمارۆی شاری تكریتیان داوە و لە دەورووبەری شارەكە جێگیربوون.
