ئەمریكا هەڕەشە لە عێراق دەكات
سیناتۆر “پاتریك لیهی”، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەو هێزە بیانییانەی، كە بەڵگەیان لە سەر ساغ دەبێتەوە، سەبارەت بە تێوەگلانیان لە توانی وەك (ئەشكەنجەدان، دەستدرێژی، لەسێدارەدانی زیندانیان و تاوانەكانی دیكە)، هەقی ئەوەیان نامێنێت، لە لایەن ئەمریكاوە هاوكاری بكرێن.
پێشتر تۆڕی (ئەی بی سی نیوز) بڵاوی كردبووەوە، كە هەندێك بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆیی دەست كەوتووە، تێیدا هێزە ئەمنییە عێراقییەكان دەردەكەون، كە بە جلی فەرمییەوە، هاووڵاتییانی سڤیل دەكوژن و ئەشكەنجەی زیندانییان دەدەن و دواتر سەریان دەبڕن.
پاتریك لیهی بۆ (ڕۆیتەرز) جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ئەگەر زانیارییەكانی (ئەی بی سی نیوز) ڕاست بێت، ئەوا عێراق دەبێتە وڵاتێك، كە شیاوی هاوكاری كردن لە لایەن ئەمریكاوە نییە.
بە هۆی باڵادەستی شیعەكان لە نێو هێزە ئەمنییەكانی عێراق و بوونی شەڕێكی تائیفی ڕانەگەیەنراو لە نێوان شیعە و سوننەكانی عێراق، ڕۆژانە باس لە ئەنجامدانی تاوان لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە بەرانبەر بە هاووڵاتییانی سڤیل دەكرێت.
