سەلیم جبووری باسی دابەش كردنی عێراق دەكات
“سەلیم جبووری”، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بیرۆكەی هەڵگرتنی چەك لە دەرەوەی هێزە فەرمییەكان، خاڵی ئەرێنی بۆ قۆناغێكی دیاری كراو هەبووە، بەڵام دەبێت دوای ئەو قۆناغە، چەك تەنیا بە دەست هێزە فەرمییەكانەوە بێت. دانیشی بەوەدا نا، كە هیچ گرەنتیەك نییە، بۆ ئەوەی، ئەو هێزانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا چەكیان هەڵگرتووە، بە خراپ بەكاری نەهێنن.
سەلیم جبووری ئاماژەشی بەوە كرد، كە هیچ گومانێك لەوەدا نییە، هەڵمەتی ئازاد كردنی پارێزگای سەڵاحەدین، لە ئێرانەوە نزیكترە نەك ئەمریكا. هۆشداری ئەوەشی دا، كە ئەگەر هەوڵە هەرێمییەكان بە ئێوەی ئێستە بەردەوام بن و ململانێكانی ئەمریكا و ئێرانیش لە سەر عێراق كۆتایی نێت، ئەوا عێراق دابەش دەبێت.
پێشتر “مارتن دیمبسی”، سەرۆك ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، ئەمریكا ترسی لە زۆربوونی هێزە ئێرانییەكان لە عێراق هەیە.
