چاودێرێكی ئهمهریكی: قەڵەمڕۆیی قاسم سلێمانی لە عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو فراوان بووە
نووسەرهكە زیاتر ڕوونیدەكاتەوە و دەڵێت: “قاسم سلێمانی لە ئێستەدا ڕۆڵێكی گەورە لە عێراق و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی هەیە و ئێستە ئەو بەرپرسی هەموو پرۆسە سەربازییەكانی هەموو دەرەوەی ئێرانە؛ ئەمە جگە لەوەی سلێمانی بەرپرسی بەرێوەبردنی كاروبارەكانی ئیدارەی پارێزگای سەڵاحەددینە و بەشێك لە ئەركی ئەو شەڕانەش لە ئەستۆی ئەوە كە دەیەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت”.
سەبارەت بەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئەمیر سعود فەیسەل كە ڕایگەیاندبوو ئێران دەستی بەسەر عێراقدا گرتووە؛ دیكی گوتی بێگومان ئەمە راستە چونكە هەموومان دەبینین ئێستە عێراق زیاتر و زیاتر پشت بە ئێران دەبەستێت و تەنانەت میلیشیا شیعەكانیش لەسەر دەستی ئێران مەشق و راهێنانیان پێدەكرێـت لە شەڕی دژی داعش.
