چه‌ند سه‌عاتێكی تر ئازادكردنی تكریت راده‌گه‌یه‌نرێت
ئه‌حمه‌د نازم له‌لێدوانێكدا بۆ ئه‌لئیخباریه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ته ناو قه‌زاكه‌و كۆنتڕۆڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی گه‌وره‌یان كردووه. باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌سبه‌جێ پاش كۆتاییهاتنی كاره سه‌ربازییه‌كان، چوار هه‌زار خۆبه‌خشی پارێزگاكه جڵه‌وی ئاسایشی ناوه‌نده‌ی قه‌زاكه‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌گرنه ده‌ست.
نازم جه‌ختیكرده‌وه، سه‌عاته‌كانی راگه‌یاندنی ئازادكردنی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
له 8ی ئه‌م مانگه‌ش خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگریی عیراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌باره‌گای فه‌رمانده‌یی كاره سه‌ربازییه‌كان له سامه‌ڕا به‌ڕێوه‌چوو، ئازادكردنی قه‌زای دورو كۆنتڕۆڵكردنی ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه، نه‌یانتوانیوه بچنه كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی سه‌ربه قه‌زاكه.
عوبه‌یدی داوای له‌هاوڵاتیان كرد روبكه‌نه شوێنه ئارامه‌كان نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بكرێنه ئامانج. داواشی له‌هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كرد پارێزگاری له هاوڵاتیانی سڤیل بكه‌ن له‌كاتی پرۆسه‌كاندا.
