عێراق په‌نجا ملیار دینار بۆ لابردنی مینه‌كانی داعش ته‌رخان ده‌كات
(سه‌عد حه‌دیسی) وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ڕاگه‌یاندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، حكومه‌تی عێراق (50) ملیار دیناری ته‌رخانكردوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعشدا ده‌رهێنراون، له‌مین پاكبكرێنه‌وه‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش زۆرترین مینی تێدایه.
باسی له‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقه‌وه ئه‌و كاره جێبه‌جێی دهكاتو كۆمپانیا‌و ڕێكخراوه ناوخۆیی‌و جیهانییه‌كانیش بانگهێشتدهكرێن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
