سوپاسالاری ئه‌مریكا ئه‌م هۆشداریدایه حكومه‌تی عێراق
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مارتن دیمپسی سوپا سالاری ئه‌مریكا بۆ عیراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، دیمپسی و خالید عوبه‌یدی -وه‌زیری به‌رگری عیراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد‌و له‌و كۆنگره‌یه‌شدا سوپاسالاری ئه‌مریكا حكومه‌تی به‌غدای له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دابه‌شبوونی تائیفی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه ئه‌وا ره‌نگه هاوپه‌یمانێتی دژ به‌داعش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه دڵنیایی دراوه له‌وه‌ی كه پابه‌ندن به‌ئاشته‌وایی نیشتمانی.
دیمپسی وتیشی "هه‌ریه‌ك لهواشنتنۆنو هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی مافی هه‌ریه‌ك لهكوردو سوننه‌و شیعه و ئه‌وانی تر پارێزراوه‌و پێشێل ناكرێن".
له‌به‌رامبه‌ردا خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌یان له‌حاڵه‌تی جه‌نگدایه بۆیه داوای به‌هاناوه‌هاتنی دۆستانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی دوژمن و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه كه عیراق نایه‌وێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بكه‌وێته ململانێوه.
