فڕۆكه عێراقیه‌كانی به باشی داعش ناپێكن
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزی ئاسمانیی عێراق تواناكانی زۆر سنوورداره و ناتوانێت ئه‌و ئامانجه گرنگانه بپێكێت كه مه‌به‌سته بۆ په‌كخستنی داعش. ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه گورزی كاریگه‌ر له داعش بوه‌شێنن، به‌ڵكو ئه‌و ئامانجانه‌ی پێكاویانه، هه‌ندێكی هیچ په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه نییه و زیان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌دات .
ڕاپۆرته‌كه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بۆردومانی پێشتری هێزی ئاسمانیی عێراق كردووه له پارێزگای ئه‌نبار، پێشبینیی كردووه كه بۆردومانه‌كان له ئێسته‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ڕه‌نگه ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت و به‌هۆی هه‌ڵه‌كان له پێكانی ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كاندا ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دژی داعش بوه‌ستێت، هاوسۆز و هاوسه‌نگه‌ر بن له‌گه‌ڵیدا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته جموجوڵی هێزه‌كانی داعش له ئاسمانه‌وه به‌دی ناكرێت به‌هۆی ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه داعش به‌كاری ده‌هێنێت كه جموجوڵه‌كانیان له‌ژێر جۆره چه‌ترێكدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه له ئاسمانه‌وه ڕه‌نگی خاك و پێكهاته‌ی سروشتی ده‌بینرێت.
ڕاپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێسه‌روبه‌ر و په‌رته‌وازه‌ن، نه‌ك هه‌ر ده‌بنه هۆی شكستی سوپای عێراق، به‌ڵكو وره‌ی سوپاكهشیان دابه‌زاندووه و پێشبینی ده‌كات كه له ڕووبهڕووونهوهیاندا له‌گه‌ڵ داعش، ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ بكوژرێت.
ڕاپۆرته‌كه باس له گره‌نتیی یه‌كێك له ڕێگاكانی باشووری تكریت ده‌كات كه چۆن تێیدا به‌هۆی نه‌زانی و بێسه‌روبه‌ریی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له چه‌ند خوله‌كێكدا داعش كۆنترۆڵی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌و شێوه‌یه بێت، ڕه‌نگه حه‌شدی شه‌عبی نه‌ك هه‌ر هاوكاری سوپا نه‌بێت بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، به‌ڵكو ببنه هۆكار بۆ كاره‌سات و نانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سوننه و شیعه. بۆیه ڕاپۆرته‌كه پێشنیار ده‌كات كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوور بخرێنه‌وه و سوپا سه‌رپشك بكرێت له پێشڕهویكردندا.
