ئاسکی مووسڵ.. فڕۆکە جەنگییەکان 3 هێرشیان کردە سەر داعش

ئاسکی مووسڵ.. فڕۆکە جەنگییەکان 3 هێرشیان کردە سەر داعش
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر 8:30 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی هاپەیمانان لە میحوەری بادۆش لە ئاسکی مووسڵ، 3 هێرشیان کردە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی چەکدارانی داعش.
موقەدەم لوقمان چەتۆ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هێزی یەکی سەربەخۆی زێرەڤانی راگەیاند "لە هێرشەکەدا زیانێکی زۆر بەر چەکدارانی داعش کەوتووە و بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان کە بەچاو دەبینرێن حەفارەیەک و سێ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا دەبڵ تێکشکێنراون".

موقەدەم لوقمان چەتۆ، گوتی: "هێرشەکە بەردەوامە و فڕۆکەکان بە ئاسمانەوە چاودێریی وردی جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش دەکەن".






رووداو
Top