نوجێفی: نامانەوێت مووسڵ لەسەر دەستی میلیشیاكان ئازاد بكرێت

نوجێفی: نامانەوێت مووسڵ لەسەر دەستی میلیشیاكان ئازاد بكرێت
ئوسامە نوجێفی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە شاری دهۆكە و لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەكانی ناوچەكە كۆبووەوە و باسی لە ئامادەكارییەكانی رزگاركردنی شاری مووسڵ لە دەستی رێكخراوی داعش كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق؛ ئازادكردنی مووسڵ لە دەستی داعش زۆری نەماوە و پێشبینی دەكرێت كە لە كاتێكی زوودا بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و ئاماژەی بەوە داوە كە مووسڵ پێویستی بە یەكگرتن و لێكتێگەیشتنی نێوان هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكە هەیە.
بەپێی بەیاننامەكە؛ ئامادەكارییەكانی رزگاركردنی شاری مووسڵ تەواو بووە و پێویستە پشتگیری لە سەربازگەكانی سوپا بكرێت و ئەو هێزەی بە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ هەڵدەستێت لە هەموو لایەنەكان پێك هاتبێت.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتوو كە بەهیچ شێوەیەك قبوول ناكەن شاری مووسڵ بە تەنیا لەسەر دەستی میلیشیاكان ئازاد بكرێت؛ بەلكو دەبێت ئەو هێزەی شارەكە ئازاد دەكات لە ژێر ئاڵای حكوومەتی عێراق دا بێت و پێویستە خەڵكی مووسڵیش بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بپارێزرێن.
Top