پەرلەمانتارێك: 780 كوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگاركراون

پەرلەمانتارێك: 780 كوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگاركراون
پەرلەمانی كوردستان بە بڕی 165 ملیۆن دینار هاوكاری كوردانی ئێزدی رزگاركراوی دەستی داعش دەكات.

شێخ شامۆ، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: داوامان لە پەرلەمانی كوردستان كرد، هاوكاری ئەو كەسانە بكات كە لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆرستانی داعش ئازادكراون، بە سوپاسەوە لە سەر بودجەی تایبەتی پەرلەمان، لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕی 165 ملیۆن دینار وەكو هاوكاری بۆ ئەو كەسانە تەرخانكراوە".
شێخ شامۆ هەروەها گوتی: ئەو بڕە پارەیە بۆ یەكجار بەسەر ئەو هاونیشتمانیانە دابەشدەكرێت، بە جۆرێك هەر ژنێك 250 هەزار دینار و بۆ پیاوانیش 200 هەزار دینار، بۆ منداڵانیش بە كوڕ و كچ بڕی 100 هەزار دینار تەرخانكراوە".
ئەو پەرلەمانتارە كە هاوكات سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی-ی لالشە، دەڵێت‌:" ئەو كەسانەی كە لە ژێر دەستی داعش بە رێگای جۆراوجۆر ئازادكراون، نزیكەی 780 كەسن، ئەوانەشی كە ئێستا لە ژێر دەستی داعش ماون لە موسڵ و دەرووبەری ئەو شارە تاوەكو سووریاو رەقە، نزیكەی 3 هەزار كەس دەبن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئامارێكی دروست و تەواومان لانییە.





روداو -
Top