فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی داعشیان خاپورکرد
فەرماندەیەکی سەربازی لە میحوەری خازر، راگەیاند : شهوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی گرنگی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان لە ناحیەی بەرتلە بۆردومانکردووه كه دهكهوێته گوندی بازگرتان-ی نزیك گوندی شاقۆلی لە ناحیەی بەرتلە لە رۆژاوای چیای زەردک .
بەوتهی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە : رۆژانە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەو بارەگایەوە تەقەیان لە خاڵەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان كردووه.
ئەوەشی خستەڕوو : فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئەو بارەگایەی داعشیان بەتەواوی روخاند و دۆشکەکەشیان تێکشکێنرا، بەڵام رایگهیاند كه زانیارییان لە سەر زیانە گیانیەکان بە دەست نەگەیشتووە
