فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی داعشیان خاپورکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی داعشیان خاپورکرد
شه‌وی رابردوو فڕۆکە جەگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی گرنگی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان لە ناحیەی بەرتلە بۆردومانکرد کە رۆژانە لەو خاڵەوە تەقە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرا .
فەرماندەیەکی سەربازی لە میحوەری خازر، راگەیاند : شه‌وی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگایەکی گرنگی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان لە ناحیەی بەرتلە بۆردومانکردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندی بازگرتان-ی نزیك گوندی شاقۆلی لە ناحیەی بەرتلە لە رۆژاوای چیای زەردک .
بەوته‌ی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە : رۆژانە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەو بارەگایەوە تەقەیان لە خاڵەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان كردووه‌.
ئەوەشی خستەڕوو : فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئەو بارەگایەی داعشیان بەتەواوی روخاند و دۆشکەکەشیان تێکشکێنرا، بەڵام رایگه‌یاند كه‌ زانیارییان لە سەر زیانە گیانیەکان بە دەست نەگەیشتووە
Top