پێشڕه‌وییه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بۆ ئازادكردنی تكریت به‌رده‌وامی هه‌یه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له باره‌ى شه‌ڕى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه‌كانى پارێزگاكانى سه‌لاحه‌ددین به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه و ئاشكراى كردووه كه له شارى تكریت 140 چه‌كدارى داعش ڕایانكردووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش وره‌یان زۆر ڕووخاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به سه‌دان چه‌كدارى ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه به‌ره‌و شارى مووسڵ ڕایانكردووه.
