هاتووچۆ له سامه‌ڕا قه‌ده‌غه كرا
فه‌رمانده‌یی كرده سه‌ربازییه‌كانی سامه‌ڕا لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له شاری سامەرا راگه‌یاندووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان فه‌رمانده‌یی كرده سه‌ربازییه‌كانی سامه‌ڕا هیچ روونكردنه‌وه‌یەکی لە سەر هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره نەداوە.
هه‌رچه‌نده شاری سامه‌ڕا به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه عێراقییه‌كاندا به‌ڵام له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌وه هاتووچۆ لە نێو ئەو شارە قەدەغە کراوە.
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی شاره‌زا له بواری ئه‌منی دەڵێن لە بەر نزیکی شاری تکریت لە سامەرا، ئەگەری ئەوە هەیە تیرۆریستان پلانی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یان لە نێو شاری سامەرا هه‌بێت و لەبەر پاراستنی گیانی هاووڵاتییان هاتووچۆ قەدەغە کراوە.
