ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌ده‌ستی تیرۆریستیانی داعش ده‌ستیپێكرد
به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی پارێزگاكه، عه‌بادی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی له سامه‌ڕا كرد‌و و ئاگاداربی ئاماده‌كارییه لۆجیستییه‌كانی پرۆسه‌كه بوو.به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ عه‌بادی كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان، جه‌ختی له گرنگی پاراستنی هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌دا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پشتیوانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان له پێشڕه‌وی دان و وره‌ی تیرۆریستانی داعش‌یش تێكشكاوه و توانای به‌رگرییان نه‌ماوه و هه‌ڵدێن.
