عه‌بادى بۆ فراكسیۆنه كوردییه‌كان: پێویسته پابه‌ندى رێكکه‌وتننامه‌كان بین
نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى پرۆگرامى حكومه‌ت كراوه، هه‌روه‌ها شه‌ڕى داعش و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستهێنراون یه‌كێكى دیكه‌بووه له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى كێشه ئابووری و ئه‌منییه‌كان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق كراوه. حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌لاوه‌نانى ناكۆكییه‌كان له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان و یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانى دیكه‌دا.
عەبادی گوتوویەتی "دوژمنه‌كانمان پێیان خۆشه لێكمان جیابكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته یه‌كبگرین چونكه گه‌لى عێراق پێویستى پێمانه‌و ده‌بێت ئه‌وه‌ى باشه پێشكه‌شی بكه‌ین". جەختیشیکردووەتەوە له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوون به رێكکه‌وتننامه‌كه‌ى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رووداو
